پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ له شاری شنۆ سێ هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “عیسا ڕه‌شۆزاده” دانیشتووی گوندی ده‌شته‌بێڵ، “ڕه‌حیم ئه‌رشه‌دی” و “هێمن بایه‌زیدی” به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ له شاری كامیاران هەڵیان کوتایه سەر گوندی “لۆنی سادات” و هاووڵاتییەکیان بە ناوی “منەت ڕەحمانی” دەستبەسەر کرد. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوویانه‌ته‌وه. هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هەڵیانکوتایه سەر گوندی “ملەپاڵنگانە” و هاووڵاتیەکان بە ناوی “فەردین محەممەدزادە” دەستبەسەر کردووە.