بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران لانیکەم ٤ هاووڵاتییان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیتلاعات، هێرشیان کردووەتە سەر دووکانی مۆبایل فرۆشیی “بورهان کەمانگەر” و پاش پشکنینی دووکانەکەی دەسبەسەریان کردووە. هه‌روه‌ها “سیروان مورادی” له لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرن. شایانی باسه، ئه‌م دوو هاوووڵاتییه ئەندامی گروپی موسیقای “کوڕاڵ” بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ناوی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی دیكه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.