ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی بواری مافی ژنان له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، ژنە چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی “هاجەر سەعیدی” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سنە، بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی “هاجەر سەعیدی” لەبەر دەستدا نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتر و لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەو ژنە چالاکەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کردبوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *