ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، ٩ كه‌س له هاووڵاتییانی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وی شتی نه‌شیاو و ئه‌خڵاقی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییكان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا یه‌كێك له به‌رپرسانی ئه‌منی مه‌ریوان ڕایگه‌یاندوو كه ئه‌و ٩ هاوڵاتییه به هۆی درووست كردنی چه‌ند په‌یجێكی ئینستاگرامی له ژێر ناوی دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویست، به تۆمه‌تی به‌ڵاو كردنه‌وه و چالاكی دژه ئه‌خلاقی له سه‌ر ئه‌و په‌یجانه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه پۆلیسی فه‌تا كه له ئێران‌دا به پۆلیسی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسراوه ئه‌و ٩ هاووڵاتییه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.