به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك به تاوانی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه پێشتر له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له مانگی جۆزه‌ردان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوون. شایانی باسه، كرێكارانی هێپكۆ له ماوه‌ی چوار حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌رۆكی سازمانی خسووسی سازیی به‌ڵێنی به نوێنه‌رانی شوڕای ئیسلامیی كاری هێپكۆ دابوو كه تا كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز، حه‌قده‌ستی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری كرێكاران په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه.