کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٤٠ كه‌سی دیكه‌ له‌ خوزستان و ئیسفه‌هان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٤٠ هاووڵاتیی دیكه‌ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ شاره‌كانی خوزستان و ئیسفه‌هان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ١٣٦ كه‌س له‌ ئۆستانی خوزستان و ٤ كه‌سیش له‌ شاری ئیسفه‌هان به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ دژبه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌، شاره‌كانی خوزستان ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بوون كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتییان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری ماه‌شه‌هر به‌ توندی له‌گه‌ڵ ناڕازییان هه‌ڵسووكه‌وتیان كردووه‌ و ته‌نانه‌ت گرته‌ ویدیۆییه‌ بڵاوكراوه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ تانك و تیربار له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران وه‌ستاونه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌تا ئێستا ئامارێكی ڕه‌سمی و وردیان سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان ڕانه‌گه‌یاندووه‌ و ته‌نیا هه‌ندێ له‌ به‌رپرسانی مه‌حه‌للی ئاماژه‌یان به‌ ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ شاره‌كان و ئۆستانه‌كان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah