ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، هاوڵاتییەک به ناوی “جەببار پیشاهەنگ”، كه‌سایه‌تی ئایینی گوندی “خانلەر”ی سەر به شاری شنۆ ، له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا .
بەپێی ڕاپۆرته‌كان هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ هەبوونی ئیزنی دادوەر ناوبراویان دەستبەسەر و له هه‌مان كاتدا بڕێک لە کەل و پەلی تایبەتیان لەگەڵ خۆیان بردووە . شایانی باسه هه‌تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵه هۆکار و شوێنی ڕاگیرانی “جه‌ببار پیشاهه‌نگ” نادیارە.