هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سنه، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئه‌مشاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی مانگی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی “مۆحسین سەعیدپوور”، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به سپای پاسدارانه‌وه دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه. شایانی باسه، هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هێزە ئه‌منییه‌کان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن و پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بە سەر کۆمپیۆتر و هەندێک کەرەستەی شه‌خسی ناوبراودا گرتووە.