کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ كامیاران

43j

43j

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزە ئه‌منییه‌كانی كامیاران له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “چرۆسانە”ی ئه‌مشاره‌یان بە ناوی “جەماڵ گودەرزی”، ناسراو بە “سەرکەوت دەستبەسەر و دواتر ڕاپێچی شوێنێكی نادیار کردووه‌. شایانی باسه‌، هێزە ئه‌منییه‌كان ‌هێرشیان کردووەتە سەر ماڵه‌كه‌ی لە گوندی چرۆسانەدا، بەڵام لە دەستبەسەرکردنی سەرکەوتوو نەبوون و دواتر له‌ شاری كامیاران له‌ ماڵی دایكی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه‌. هاوكات هێزە ئه‌منییه‌کان پاش دەستبەسەرکردنی “جەماڵ گودەرزی”، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و كه‌لوپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیان لەگەڵ خۆیان بردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بەدواداچوونەوەکان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکردنی، هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.