له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری کامیاران، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان دەستبه‌سه‌ر کردووە.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، “سیروان ئیبراهیمی” له ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی “نۆژین له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ماڵی خۆی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ٣ کەسی دیکە لە ئەندامانی نۆژین له ڕێكه‌وتی ٢ی مانگی جۆزه‌ردان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری سنە دەستبەسەر کرابوون کە زارا محەمەدی سەرۆکی ئەو ئه‌نجومه‌نه، هێشتا دەستبەسەرە.