ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەشەممە، هێزە ئه‌منییەکان لە ورمێ لاوێکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان بە ناوی “سیروان محەممەدی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەسبەسەر و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.