ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ئه‌مشاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مسته‌فا ڕه‌حیمی” كه پێشووتر به تۆمه‌تی “پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٣ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه، ناوبراو به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مولی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره كراوه. هاوكات هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پاوه و دانیشتووی ئاوایی زه‌ردوویی به ناوی “سۆران عه‌زیزی”، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به هه‌مان تۆمه‌ت له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان كراوه.