پۆلیسی فه‌ڕانسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ناڕازیانی ناسراو به “جلیقه زه‌رده‌كان” گازی فرمێسك ڕێژی به‌كار هێنا و ١٥ كه‌سی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا، هه‌زاران كه‌سی ناڕازی به سیاسه‌ته ئابووریه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێمانۆئێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته وه‌ك سوننه‌تێك له ڕۆژی شه‌ممه‌دا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ناڕازیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕازه‌یاتی، هه‌ڵسووكه‌وتی پۆلیس و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تیان بۆ ئه‌نجامدانی ڕێفۆرم له نیزامی خانه‌نشینیدا مه‌حكووم كرد . شایانی باسه ناڕه‌زایه‌تیی جلیقه‌زه‌رده‌كانی فه‌ڕانسه له نوامبری ساڵی ٢٠١٨ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له ئێستادا دوای تێپه‌ڕینی پتر له ساڵێك له ته‌مه‌نی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، به ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری له ئاست ڕێفۆرمی نیزامی خانه‌نشینی، به‌هێزتر له جاران ده‌ركه‌وتووه.