دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارێكی بیناسازی به‌ناوی “ئاره‌ش محه‌مه‌دی” كه له شاری سلێمانی خه‌رێكی كرێكاری بووه له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنووری باشماخ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكاره له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداری ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ناوبراو كراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكاره به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له دۆخی كوڕه‌كه‌یان، چه‌ند جارێك سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمان كردووه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ وڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه.