ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی “ماكۆ و مه‌ریوان”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندان كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، دوو كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵێكی ئینستاگڕام له شاری ماكۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی” و “سووكایه‌تی به به‌رپرسان” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندان كران. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری مه‌ریوان هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان به ناوی “محه‌ممه‌د عوبه‌یدی” به تاوانی هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌سووری ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه. شایانی باسه،بەدواچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵه‌كه‌یان، هەتا ئێستا هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە.