لە درێژەى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى سەرۆک شارەوانییەکانى سەر بە هەدەپە، هێزە ئەمنییەکانی توركییه سەرۆک شارەوانی “سور”ى ئامەدیان ده‌ستبه‌سه‌رکرد.
ڕۆژی هەینی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، هێزە ئەمنییەکانی توركییه هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “فیلیز بوڵوت تەکین” سەرۆکی شارەوانی ناوچەی سور و به‌دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هاوکات، لەگەڵ ده‌ستبه‌سه‌رکردنى بۆڵوت تەکین، دو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی سوریش ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. ئه‌مه له کاتێکدایە كه لە ماوەى سێ مانگى رابردوودا، نزیکەى ٣٠ سەرۆک شارەوانى سه‌ر به هه‌ده‌په، بە زەبرى هێز لە پۆستەکانیان لادراون و قەیوم خراوەتە شوێنیان.