به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه لە سنورى پارێزگاى ئەدێرنەى توركییه، ٤٣٧ كۆچبەر لە كاتى خۆئامادەكردنيان بۆ چوون بۆ ئۆرووپا، دەستگیرکران.
بەگوێرەى ئاژانسی ئەنادۆڵ، هێزەکانى ژاندارمێری و پۆليس، لە هەڵمەتێکدا بۆ رێگرتن لەو گروپانەى كە دەيانەوێت لە سنورى توركيیه‌وە تیبپەڕن، ٤٣٧ کۆچبەریان دەستگیرکردووە کە بەشێکیان کۆچبەرى عێراقی بوون. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆچبەرانى دەستگیرکرابوون بە ڕەچەڵەک مەغريبى، ئەفغانستانى، بەنگلاديشى، پاكستانى، سوورى، عێراقى و جەزائيریی بوون. ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە توركییه دەستگیردەکرێن کە دەیانەوێت بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، بەرەبەیانى ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك لە دەریاچەى وان، حەوت کۆچبەر خنکاون و ٦٤ کۆچبەرى دیکەش رزگارکراون.