میدیاكانی توركییه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ٢٣٤ كۆچبه‌ر كه له پارێزگای ئیدرنەی ئه‌م وڵاته‌وه ئاماده‌كارییان بۆ كرابوو به رێگه‌ی نایاسایی بچنه ده‌ره‌وه‌ی توركییه، ده‌ستگیر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی توركییه لە شارۆچکەکانی “ئه‌نه‌ز، ئیپسالا، ئوزون كۆپرو” و گونده‌كانی سنووری سه‌ر به ناوه‌ندی پارێزگای ئیدرنە، هەڵمەتێکیان بۆسەر ئەو گرووپانەی كه به‌نیازن سنوور تێپه‌ڕێنن ئەنجامداوه و به‌هۆیه‌وه، ٢٣٤ كه‌سیان به‌ره‌گه‌ز عێراقی، میسری، سووری، جه‌زائیری، پاكستانی، ئێرانی، به‌نگلادیشی، ئه‌فغانستانی و مه‌غریبی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئەوەش لە کاتێکدایە، كه له ڕێكه‌وتی ١٦ و ١٧ی ئەم مانگەدا، میدیاکانی توركییه دەستگیرکردنی ٤٥٣ کۆچبەرییان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیاندبوو کە لە هەوڵی ئەوەدابوون بەرەو وڵاتانی ئۆرووپا بڕۆن.