هێزە ئەمنییەکانی توركییه لە ماوەی هەفتەیەکدا هەزار و ٣٣٠ کۆچبەریان لە پارێزگای ئەدیرنەی باکوری رۆژئاوای توركییه دەستگیرکردووە کە لە هەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی بچنه خاكی ئۆرووپاوه.
میدیاکانی توركییه بڵاویانکردووهتهوه، تیمەکانی سەر بە هێزەکانی جەندرمە، دەریاوانی و یەکەکانی پاسەوانی سنوور، تەنیا لەماوەی یەک هەفتەدا هەزار و ٣٣٠ کۆچبەریان دەستگیرکردوە کە لەهەوڵدابون بەشێوەی نایاسایی بچنە دەرەوەی وڵات. ئاماژە بەوەشکراوە، کۆچبەرەکان لە ناوچە و گوندەرکانی سنوری پارێزگای ئەدیرنە، دەستگیرکراون و زۆربەی کۆچبەرەکانیش هەڵگری رەگەزنامەی فەڵەستینی، ئەفغانستانی، مەغریبی، هێندی، میسری، لیبی، چینی، عێراقی، ئێرانی، بەنگلادیشی و سووری بوون.