به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو چالاکی مه‌ده‌نی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کران.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەز، دوو چالاکی مه‌ده‌نی خەڵکی کرماشان به ناوەکانی “فەرزاد سەفەرە و فواد موزەفەری”، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کران. شایانی باسه، هێزە ئه‌منییه‌کان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە، ئەوانیان دەستبەسەر کردووە. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هەتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئه‌م دوو كه‌سه، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. جێگه‌ی ئاماژیه، “فەرزاد سەفەرە و فواد موزەفەری”، مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦، بەهۆی ڕێکخستنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە هەمبەر کوژرانی کۆڵبەران لە پارکی منداڵانی ئەو شارە، لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان بە دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد کرابوون.