به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی سنه و كرماشان دوو چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی ئه‌مشارانه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سەیران خەرامیدە” چالاکی مەدەنیی خه‌ڵكی شاری سنه، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر و گوازتراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێکی نادیار. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوکات لەگەڵ دووهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی جه‌ماوه‌ری خەڵکی ئێران بە نیسبەت خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسداران، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار “سیاوەش حەیاتی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان و وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسانیی، لە به‌رامبه‌ر زانکۆی ڕازی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراوه.