به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له‌شاره‌كانی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی دێوه‌زناو و چالاكێكی بورای مافی ژنانیان له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا لە گوندی دێوەزناو هاووڵاتییەکیان بە ناوی “نەسروڵڵا حەیدەرنژاد” دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسه، “نەسروڵڵا حەیدەرنژاد” ئەندامی شوورای گوندی دێوەزناو بووە و بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان چالاکێکی بواری مافی ژنانیان بە ناوی “سارا بەرزگەر” به هه‌مان تۆمه‌ت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی پێنجشەممەش هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناو بە ناوی “هیوا عەزیزپوور” بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو.