به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، لانیكه‌م دوو هاووڵاتیی دیكه له شاره‌كانی كرماشان و ڕوانسه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “عه‌بدولڕه‌حیم نه‌زه‌ری” دانیشتووی شاری كرماشان و “جوبرائیل عه‌زیزی” دانیشتووی شاری ڕوانسه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه، “عه‌بدولڕه‌حیم نه‌زه‌ری” پێشتریش له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٦ به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٧ به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوو.