کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری قوروه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئاوایی قروچیا و دوو هاووڵاتیی ئه‌م ئاواییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌،‌ هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵرۆژی لە سێدارەدانی “ڕامین حسێن پەناهی” بەندکراوی سیاسی، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قوروە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی قروچیا و دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “محەممه‌د حسێن پەناهی” و “ساسان میرەکی” یان دەستبەسەر کردووە. ئەو هێزانە هەروەها، چەندین هاووڵاتی دانیشتووی ئەو گوندەیان بانگهێشت کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە نابێت ڕۆژی شه‌ممه‌ لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵڕۆژی لەسێدارە دانی ڕامین حسێن پەناهی بەشداری بکەن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “ڕامین حسێن پەناهی” ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ساڵی ٢٠١٨ وێڕای دوو بەندکراوی دیکەی سیاسی بە ناوەکانی “لوقمان و زانیار مورادی” لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی مترۆپۆل

komalah

دووهه‌مین شه‌وی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری ئابادان

komalah

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌

komalah

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

komalah

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٧ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

komalah