ڕاپۆرته‌كان باس له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێی مەریوان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “فاتێح پەروازە” ٢٨ ساڵ ته‌مه‌ن و “وەفا بەدەخش” ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن، به بێ هیچ هۆكارێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراوان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگیرانیان هه‌تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.