کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو خوێندكاری دیكه‌ له‌ تاران

دوو خوێندكاری دیكه‌ی كۆلێژی هۆنه‌ر و مێعماری زانكۆی تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران.

شایانی باسه‌، ئه‌م دوو خوێندكاره‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران به‌ بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زانكۆیه‌ له‌ مه‌یدانی فه‌له‌ستینه‌وه‌ بۆ سووهانه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌كی ورد سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌م دوو خوێندكاره‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ خوێندكاران له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێتن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، “عادڵ گورجی” خوێندكاری كۆلێژی هۆنه‌ر و مێعماری زانكۆی تاران كه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری كردبوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی گرێبه‌ستی “ئادیش سه‌نعه‌ت”

komalah

میلیتاریزه‌ كردنی شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

komalah

بانگهێشتکردنی مۆعه‌لیمان و چالاکانی سنفیی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

komalah

گواستنه‌وه‌ی” “شه‌عبان محه‌ممه‌دی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دووباره‌ی “مه‌سعوود نیكخواه” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی مه‌ریوان

komalah