دوو خوێندكاری دیكه‌ی كۆلێژی هۆنه‌ر و مێعماری زانكۆی تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران.
شایانی باسه، ئه‌م دوو خوێندكاره له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران به بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زانكۆیه له مه‌یدانی فه‌له‌ستینه‌وه بۆ سووهانهك، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌كی ورد سه‌باره‌ت به بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌م دوو خوێندكاره بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له خوێندكاران له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابێتن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، “عادڵ گورجی” خوێندكاری كۆلێژی هۆنه‌ر و مێعماری زانكۆی تاران كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری كردبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرابوو.