مێدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه لە شاره‌كانی ماردین، شه‌ڕناخ و ئێزمیر لانیکەم ٢٧ ئەندامی پارتی دێمۆكراتیكی گه‌لان ناسراو به “هەدەپە” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیس لەناوچەی نسێبین، قۆسەر و ستەوری ماردین، هەڵیکوتایەسەرچەندین ماڵ و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هه‌ده‌په و خانه‌واده‌كانیانی ده‌ستگیركردووه. هاوكات لەناوچەی نسێبین پۆلیس هەڵیکوتاوه‌تە سەرماڵی “زەینەب سەڤلوش”ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی و “ئەرهان موتڵو”ی ئەندامی هەدەپە و ده‌ستگیری كردوون. هاوكات له شاری ئێزمیریش هێزه ئه‌منییه‌كانی توركییه ژماره‌یه‌ك ئەندامی هەدەپەیان دەستگیر کردووه.