ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌وت هاووڵاتیی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی كوردستان، لانیكه‌م حه‌وت هاووڵاتیی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌، مه‌ریوان و مه‌هابادیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرلە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سلێن”ی سەر بە شاری سەوڵاوا به‌ ناوه‌كانی، “ئەکرەم ئەدوایی” تەمەن ٣١ ساڵ و “سیامەک ئەدوایی” تەمەن ٢٤ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هه‌روه‌ها هاووڵاتییەکی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه‌ بە ناوی “ئارام یووسفی”، تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌، دەستبەسەر کراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی یەکشەممە هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “جەبار پیرووزی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە. ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباریش، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “سەلمان ئەدوای” و ناوبراویان دەستبەسەر و پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازتووه‌. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی شەممە ٢٠ دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “ئیمان عەبدی” و “سۆران حوسێن‌زادە”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە به‌ بێ هیچ هۆكارێك دەستبەسەر کراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *