کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ سه‌دان كۆچبه‌ر له‌ سنووره‌كانی توركییه‌

له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆچبه‌ران و له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی رابردوودا، لە ناوچە سنوورییەكانی توركییه‌ ژمارەیەكی زۆر له‌ کۆچبەران دەستگیركراون.

رۆژ عەزیز نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری کۆچبەرانی عێراقی لە تورکییه‌ راگەیاندووه‌: هەڵمەتێكی دەستگیركردنی کۆچبەران لە توركییه‌ دەستی پێكردووە و لە ماوه‌ی رۆژانی رابردووشدا ژمارەیەكی زۆی کۆچبەران لە سنوورەكانی ئەو وڵاتە دەستگیركراون. وتیشی، ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی “عەلی ئاغا و چەشمه‌”ی سەر بە شاری ئیزمیر ١٦٠ کۆچبەر دەستگیركراون و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش لە ناوچەی “سەفەر حیسار”ی سەر بە شاری ئیزمیر ٩٢ کۆچبەر و لە شاری “ئایدین”یش ٣٥ کۆچبەر و لە شاری “دیدیم” ٦١ کۆچبەر  دەستگیركراون و رۆژی ١٦ی ئەم مانگەش لە ناوچەی داتچای سەر بە شاری موغڵا ٩٩ کۆچبەری دیكە دەستگیركراون. بەپێی ئامارەكانی بەرێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی شاری ئەدرنەی توركییه‌، لە ماوه‌ی رۆژانی ١٣ تا ١٨ی مانگی سێپتامبر زیاتر لە هه‌زار و ٤٦٠ کۆچبەر ده‌ستگیر كراون. شایانی باسه‌، ئەو کۆچبەرانەی دەستگیرکراون خەڵکی وڵاتانی “عێراق، سوورییه‌، ئێران، سۆمال، فەلەستین، ئەفغانستان، پاکستان” و چەند وڵاتێکی دیکە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ خوێندنگه‌یه‌كی ئیاله‌تی تگزاس

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتییانی كوردستانی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێماڵ له‌ناوچه‌ حاشیه‌نشینه‌كان

komalah

هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی دێهلۆڕان

komalah

ڕاگه‌یاندنی دۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی شاری مهاباد له‌ ئاست گه‌نده‌ڵیی شاره‌داری ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی له‌ شاری “سه‌رپولی زه‌هاو”

komalah