وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركییه ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه زیاتر له ٤٠٠ كه‌سیان له‌م وڵاته به تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆینه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون له نووسراوه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به درۆكردنی كاربه‌ده‌ستانی توركییه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی ژماره‌ی تووشبوان و قوربانییان له‌م وڵاته كردووه. شایانی باسه، ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركرانانه له‌حاڵێكدایه كه مانگی ڕابردوو هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندبوو كه نزیكه‌ی ٤١٠ كه‌س له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به كۆرۆنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی ئاماری فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركییه، هه‌تا ئێستا له‌م وڵاته زیاتر له دوو هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ١١٠ هه‌زار كه‌سیش به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.