هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕووسییه، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له ٥٠٠ كه‌سییان به‌هۆی به‌شداربوون له خۆپیشاندانه دژه ده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌تا ئێستا ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه به‌ڵام چه‌ندین گرووپی سه‌ربه‌خۆ له‌م وڵاته ئاشكرایان كردووه كه ده‌وڵه‌تی ڕووسییه لانیكه‌م ٥٢٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه هه‌زاران كه‌س له به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه وێڕای به‌شداری كردنیان له خوپیشاندانه‌كان، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌م وڵاته بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م ڕێپێوانه به بانگهێشتی گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و له ناڕه‌زایه‌تی به ڕه‌دی سه‌لاحییه‌تی ژماره‌یه‌ك له به‌ربژێرانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت، به‌ڕێوه‌چووه.