ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ده‌یان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی شاری ئیسفه‌هان و گیان له‌ده‌ستدانی سێ هاوڵاتی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و برینداریه‌وه بڵاو كرده‌وه.
له‌كاتێكدا دۆخی ئه‌منی شاری ئیفه‌هان به‌ته‌واوه‌تی شڵه‌ژاوه، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران باس له سه‌ر سه‌ركوتی خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانه‌ی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ده‌كات و ڕایگه‌یاندوو له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا زیاتر له ١٢٠ هاوڵاتی هه‌تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و كه به‌شێكی زۆریان گوازراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی “ده‌ستگردی” ئه‌و شاره. له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی سێ هاوڵاتی بۆ بێهداری و ساردخانه‌ی زیندان “ده‌ستگرد” كراوه كه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ئه‌و سێ هاوڵاتیه به‌هۆی برینداریه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.