ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌ند كارمه‌ندێكی شاره‌داری كرماشان له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له‌و چوارچێوه‌دا به‌رپرسانی شاره‌داری كرماشان ڕایانگه‌یاندووه كارمه‌ندانی ئه‌و شاره‌داریه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئابووریه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. له ڕۆژانی ڕابردوو له ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانی دیكه چه‌ندین كه‌سی تر به‌و تۆمه‌تانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، شایانی باسه گه‌نده‌ڵی ئابووری و ئیداری له ته‌مه‌نی ٤٢ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی له هه‌موو دام و ده‌زگاكانی ئه‌و ڕژیمه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك به‌ڵاو بوه‌ته‌وه.