“موحسن ئهحمهدزاده” خەڵکی مەهاباد کە ماوەیەک لهمهو پێش له دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، سەرلەنوێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرایەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی گهڵاڕێزان، “موحسین ئەحمەدزاده” هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی “کۆسە کەرێزی”ی مەهاباد، دوو حەفته له دوای ئازادی کاتی و دوای بانگ کران بۆ دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە. شایانی باسه ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەرمانان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوهنده ئەمنییەكانی شاری ئورمیە گوازرایەوە كه له دوای نزیکەی دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.