کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی مانگی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “ئارمان ئەسەدی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئارمان ئەسەدی” دوای دەستبەسەرکرانی بۆ زیندانی ئەمنی “شارام فەر” لە شاری سنە گوازراوەتەوە. ناوبراو یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری دیواندەرەیە و هەتا ئێستا هۆكاری دەستبەسەر کرانی ناڕوونه‌. شایانی باسه‌ ئەم چالاکە کورد ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفوونی کورت شوێنی ڕاگیرانی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە.