به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه به‌هۆكاری ئه‌منییه‌تی دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “فەتاح فرووهەر” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ماوەی حه‌فته‌ی رابردوودا لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی لە شارەکانی مهاباد، پیرانشار، مەریوان، سەقز، دروود، شاباد و سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراون.