به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كچێكی لاوی خه‌ڵكی شاری بۆكان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سومه‌یه نه‌مه‌دماڵ” ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كراوه و له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌گرتووه. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بوو و پاش وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران.