ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “عه‌زیز قادرتاج” خه‌ڵكی شاری شنۆ كه مۆعه‌ڵمی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش بووه له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر گوندی “سگریك” له شاری چاڵدران و دوو هاوڵاتی به ناوی “محه‌مه‌د خالدی” و “ئه‌حمه‌د خالدی” ١٦ ساڵ ته‌مه‌نیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ڕاگوێزی گرتووخانه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاوڵاتییانه به‌بێ نیشاندانی هه‌ر جۆره به‌ڵگه‌یه‌كی دادوه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به هیچ شێوه‌یه‌ك وڵامده‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه نیین و هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بنه‌ماڵه‌كانیان له شوێنی ڕاگیران و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵیان زانیاریه‌كیان به‌ده‌ست نه‌گه‌ییشتووه.