بهپێی زانیاریهكان زۆربەی ئەندامانی كابینهی دهوڵهتی “ڕهئیسی” پلەی سەربازییان هەیە و ههر كامهیان پێشتر لە سوپای پاسداران و ئیتڵاعاتی ڕژیم كاریان كردووه و بوونی ئەو هەمووە بەرپرسە سەربازی و ئەمنییە لە کابینەی “ڕهئیسی”، نیگەرانییەکان لە خراپتربوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران زیاتر دهكات.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوهی سێ مانگی رابردوودا کە کابینەی “ئیبراهیم رەئیسی” دەستبەکاربووە، لانیکەم 112 هاووڵاتیی كورد بە هۆکاری سیاسی له شارهكانی ئێران دەستبەسەرکراون، شایانی باسه بهو ڕێژهیه دەستبەسەرکردنی لاوان و چالاکوانانی مەدەنیی كورد له ماوهیهكی كورتدا، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات و سوپای پاسداران شتێکی تازە نییە و زۆربەی ئەوانەی دەستبەسەر دەکرێن تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبەکان و دژایەتیکردنی دەسەڵاتیان دەدرێتەپاڵ، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەشێک لە گیراوەکان چالاکوانی کهلتووری و ژینگەیین و کار لەسەر بابەتی وەکوو فێرکردنی زمانی کوردی و کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان دەکەن.