له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتییه‌كی شاری پاوه به ناوی “په‌یمان ئه‌حمه‌دی” كوڕی ئه‌نوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو دوێنی سێشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان دوو هاووڵاتیی له سێڕای گوندی “نێی” سه‌ر به شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه شووناسی ئه‌و هاووڵاتییانه و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیان هه‌تا ئێستا بۆ تۆڕی مێدیایی كۆمه‌ڵه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌یمان ئه‌حمه‌دی” به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری كرماشان كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونێكی زۆر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ك له سه‌ر هۆكار و شوێنی ڕاگیرانی كوڕه‌كه‌یان پێیان ڕانه‌گێندراوه.