کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتیی له‌ شاری مه‌ریوان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “نۆشیروان ڕەزایی” تەمەن ٢٦ ساڵ و “پەیمان تەبەرخوون” تەمەن ٢٤ ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە ڕژیم هەر کامەیان سزای ٤ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و دواتر ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ مانگ زیندانی كران و ٢ مانگ زیندانی “ته‌علیقی” کەم کراوەتەوە. شایانی باسه‌ “نۆشیروان ڕەزایی” و “پەیمان تەبەرخوون” هەر دوو خەڵکی گوندی “هێلیزئاوای” شاری  مەریوانن و ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی مانگی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆردوومانی بنكه‌ و باره‌گاكانی حیزبی دیمۆكرات و پژاك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 22 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

ناڕه‌زایه‌تی ١٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان

komalah

بێكاربوونی ١٣٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كه‌سرا پۆلیمر”ی یه‌زد

komalah