ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٨ ساڵیان بە ناوەکانی “سینا مینایی” و “عەبدوڵڵا یوسفی” کە هەردوویان خەڵکی گوندی “سەوجە” بوون دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە و تاکاتی بهڵاو بوونهوهی ئهم ههواڵه لە سەر هۆکاری دهستبهسهكران و ئهو تۆمهتانهی ئاراستهیان كراوه هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە. شایانی باسە “سینا مینایی” ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیم دەستبەر ودواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.