دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە بەناوەکانی “جەمال عەبدوڵڵاهی” و”کەمال عەبدوڵڵاهی” ماوەی پێنج مانگە لە لایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون و هه‌تا ئێستا بێسەروشوێنن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە بوونی هیچ جۆره بەڵگەیه‌كی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. جێگای ئاماژه‌یه بەدواداچوونی بنەماڵەیان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و دوو گیراوه بێ ئەنجام بووە و هه‌تا کاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە دیار نییه به چ تۆمه‌تێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.