کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو برای خه‌ڵكی بانه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو برای خه‌ڵكی بانه‌ 7 1

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی مانگی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “دانا ئەحمەدپوور” خەڵکی گوندی “بڵەسەن”ی سەر بە شارۆچکەی “نەمەشیری” ئەو شارە و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دەستبەسەر کرانی ناوبراو، برایەکی دیکەی بە ناوی “زانا ئەحمەدپوور” تەمەن  ٣٠ ساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەست دا نییە.