ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی به‌فرانبار، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ناسراو به “سنتكام” له تویتێكدا ڕایگه‌یاند ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ڕژیم دا گرتووه كه ویستوویانه له ڕێگای قاچاخه‌وه بۆ حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ڕێ بكرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌له‌مێك كه به‌بێ ئاڵای هیچ وڵاتێك به‌ڕه‌و وڵاتی یه‌مه‌ن له‌ڕێگادا بووه له دوای گومان لێ‌كردن و پشكنینی له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری هه‌زار و ٤٠٠ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف و ٢٢٦ هه‌زار گوله‌ی تایبه‌ت به‌و چه‌كه بووه كه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ میلیشیاكانی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ڕێ كراوه. شایانی باسه لە ماوه‌ی دوو ڕۆژى ڕابردوو دەیان کۆگاى چەک و مووشەکی ڕژیم له سووریه تەقێنراونەتەوە و به هەزاران چەک و تەقەمەنى سەر بە میلیشیاکانى کۆمارى ئیسلامى دەستیان بەسەردا گیراوە.