ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه، ٥٠ كرێكار به هۆی داخرانی شیركه‌تی دانش بۆنیان “ئاتیلا ئۆرتوپد” له شاری سنه بێكار بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ٦٠ كرێكاری دیكه له به‌شی ئیداری شیركه‌ت، ئه‌گه‌ری بێكار بوونیان به هۆی كێشه‌ی ماڵی له‌م شیركه‌ته هه‌یه. شایانی باسه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران له لایه‌ن زانكۆ علووم پزیشكی، نه‌كڕینی به‌رهه‌مه‌كان و كارشكێنییه‌كانی ئیداره‌ی گشتی ته‌جهیزات و مه‌لزۆماتی پزیشكی سازمانی غه‌زا و دار‌و ڕایگه‌یاندووه.