ده‌ركردنی ٢٢ كه‌س له‌ كرێكارانی كرێكارانی شاره‌داری به‌ بیانووی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

٢٢ كه‌س له‌ كرێكارانی شاره‌داری ڕه‌شت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گوڵان، به‌ هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتماعی، له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شاره‌داریه‌وه‌ ده‌ركران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رێوبه‌رانی شاره‌داری ڕه‌شت به‌ بیانووی به‌شداریكردنی كرێكاران له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان، ٢٢ كرێكاریان به‌ ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری له‌ كار بێكار كردووه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ شاره‌داری به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌راردادی كرێكاران له‌ ڕۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كارمه‌ندی بووه‌ داخوازییه‌كانیان جێبه‌جی ناكه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *