له‌داوای داخرانی به‌ته‌واوه‌تی كارگه‌ی ڕێگای ئاسنی شیراز_بووشێهر_عه‌سه‌لوویه، لانیكه‌م ٢٠٠ كرێكاری ئه‌و كارگه‌یه كه زۆربه‌یان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌و كارگه‌یه‌دا خه‌ریكی كارن ده‌ركراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، “ئیبراهیم ڕه‌ییسی” له كاتی سه‌ردانی بۆ ئه‌و كارگه‌یه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌و كرێكارانه دابوو، كه به‌شه بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و كارگه‌یه دابین بكات. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و كرێكارانه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی له‌و كارگه‌یه‌دا خه‌ریكی كار بوون و هیچ جۆره بیمه‌یه‌كی بێكاریان بۆ دابین نه‌كرابوو، ده‌ركردنی ئه‌م كرێكارانه له‌كاتێكدا ڕووئه‌دات، كه ٢ مانگی ماوه‌ته تا سه‌ری ساڵی نوێی هه‌تاوی و به‌بێ بوونی بیمه و حقووق ژیانیان به‌ته‌واوه‌تی ڕووبه‌ڕووی گرفت ده‌بێته‌وه.