به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، پاش دوو ساڵ زیندانی كردنی زاڵمانه، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم، حوكمی بازخه‌ریدی محه‌ممه‌دی حه‌بیبی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كانوونی سینفیی موعه‌لیمانی ده‌ركرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حوكمه‌كه‌ی ناوبراو له هه‌یئه‌تی پێڕاگه‌یشتن به پێشێلكاریی ئیداریه‌وه ده‌ركراوه و له لایه‌ن هه‌یئه‌تی پێداچوونه‌وه ته‌ئید كراوه. شایانی باسه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا كارناسان له‌سه‌ر مافه‌كانی محه‌ممه‌د حه‌بیبی سه‌باره‌ت به مه‌ره‌خه‌سیی بێ حقووق پێداگریان ده‌كرد و به‌رپرسانی ڕژیم له وه‌زیره‌وه تا جێگره‌كه‌ی، موده‌عیی ئه‌وه بوون كه به شوێن ده‌ركردنی مه‌ره‌خه‌سیی بێ حقووقی ناوبراون، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌م كرده‌وه‌یه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ركوتی چالاكانی سینفیی توندتر كرده‌وه.